ئەجەل
٭ وشەی (ئەجەل)؛ ئێمە بە هەڵە بە [وادە(وقت)ی مەرگ] تێی گەیشتووین. ((کابرا ئەجەلی هاتووە)) دەنا (ئەجەل)؛ خۆی بە مانای (کات) دێت و هەمان وشەی (جەل، جار)ە و پێشگری پێوەیە. دە ساڵە باسی ئەو پێشگرە دەکەم بۆ نموونە (دین - ئادین) بووە بە (ئایین). (کام، کاو، گام، گاڤ - ئاکام) (خڕە، قڕە، قەرە - ئاخر)
ئەجەلی دوو مانگە نەمدیوە
وشەکە بە زۆر شێوەی تر هەیە لە زمانی کوردییدا. بەشی سوکنایی دڵ؛ هەندێک دەنووسم:
(چەل، چەلە، جەل، جار، جال (مجال)، چەر، چار، گل، قل، گەڕ، کەڕ(کەڕەت)، هەڕ (هەڕەت)، هەل، هول، (مەهل، مهلت) حەل (محەل)، حاڵ، بار، باڵ، پیل، بەر، بەرە، بەرگە، بەرگەهـ، بوار، وەر، وار، نۆر، نۆرە، ڕا، سەر، سووڕ، زەڕب، دار، دال، دەر، دەرب، دەرف (دەرفەت، ظرف)، دەلیڤ، لیف،....)
وا نەزانن ئەمە هەموو وشەکانن؛ بەڵکوو نزیکەی نیوەی وشەکانە!
پێم وایە لە بنەڕەتدا وشەکان پیتی (ر/ل)یان پێوە نەبووە و دواتر بۆیان درووست بووە.
جا - جار
ئەمجا: ئەمجار
گا، گاهـ - گەڕ، گل
دا، تا، تاڤ - دال، دەر، دەور
سا، سات - سەر، سووڕ
کا، کام، کاو، کات - کەڕ، کەڕەت،...
وشەی (پیل) مانای (فێڵ، لیپ)یش دەدات، بنەمای وشەی (پیلان)ە.
لە زمانی کوردییدا پیلان؛ پێشی دەوترێت (چەل)!
کەوایە وشەی (حاڵوباڵ) ڕێک وەکوو وشەی (بارودۆخ)ە و هەردوو بەشی وشەکە؛ واتادارن
حاڵ، حال، حەل
+ چیم حەل کتێبەکەم بۆ دەگێڕیتەوە؟
بەیانیی ئیم حەلانە
نازانم بۆچی چی بووە بە چیم! بڵێی وەک وشەی کام نەبێت؟
وشەی چەل؛ لە وشەی (چەلەحانێ)دا هەیە: (قسەکردن بێ نۆرەدانی یەکتر)
وشەی (چەر) بنەمای وشەی (چەرخ)ە.
وشەی (چەر، گەڕ) مانای (سووڕ، خول، دەور، دۆر، گێڵ) دەدات.
وشەی (چەر) پاشگری چووەتە سەر و بووەتە وشەیەکی داڕێژراو: (چەرخ) دوایە کورت بووەتەوە بۆ چاخ/چاغ، جووغ، جووخ، چەق، جووق،
هەروەها هەمان وشەی (چەرخ)ە کە بووە بە (جەرگ/ە)
((جەرگەی بەهارە))
(جەرگە) مانای (ناوەندی کات)ی بۆ درووست بووە.
جەرگەی پاییز: ناوەڕاستی پاییز.
لەمەوە وشەی (جەرگە) بە مانای ناوەڕاست، ناوەند شکاوەتەوە!
((لە جەرگەی بازاڕدا چاوەڕێتم))
دیسا وشەی جەرگە، گۆڕاوە بە جەنگە، تەنگە
((لە جەنگەی ڕاودا؛ گووی دێت))
((تەنگەی بانی شێوان هاتووەتەوە ماڵەوە))
دان: دانگ، تەنگ، تەنگە
هاوشێوەی ئەوە؛ وشەی (تاو، دەم، دەو: کات) پاشگری چووەتە سەر و بووە بە (دۆخ)، ئەوە هەر وشەی (دۆخ)ە کە بووە بە توغیان، تۆغیان، دۆخیان، دۆخیانەت.
((توغیانی ژنهێنانی هاتووە))
((دۆخیانی ئێوارەیە: دەمەدەمی ئێوارەیە))
وشەی دەم، بنەڕەتی وشەی (تەمەن، زەمەن)ە. وەک چۆن وشەی کات بنەمای وشەی (گێتیی)ە.
چونکە بنەڕەتی زۆرینەی وشەکان کە واتای کات دەدەن؛ واتای شوێنینیش دەدەن.
زۆ نموونە (جا، گا) هەم واتای شوێنە هەمیش کات!
وشەی سووڕ؛یش پاشگری چووەتە سەر و بووە بە سۆراخ
ئەو وشانەی سەرەوە واتایان ترازاوە بۆ واتای (دانە)، (کوت، کوتان)، (ناوەوە)، (کوڵ، جۆش) (بڕ، ئەندازە)، (سووڕ، گەردان)
بۆ نموونە وشەی (دەفع، دەفعە) کە واتای (پاڵ، بۆق، دەڵەک)ە لە بنەڕەتدا مانای (جار) دەدات و لە وشەی (دەف، دەڤ، تاڤ: کات)ەوە درووست بووە.
نموونەی تر، (کات -کوت) (کوتوپڕ)، (زەڕب -، زەڕف)
لەبەر درێژدادڕیی؛ لە سەری ناڕۆم.
ناردنی: هاوڕێ جەلال
https://t.me/farhangijin